٨ ئازار ٢٠٢٢ - ٠٤:٥٩
وتووێژی تەلەفۆنیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و روسیا

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و روسیا لە بارەی پرسە گرنگەکانی ناوچەکە ، جیھان و دانوستانەکانی ڤیەنا وتووێژیان کرد .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سێرگی لاڤرۆڤ وەزریری دەرەوەی روسیا ئەمڕۆ دوشەممە بە ئاماژە بە وتووێژی تەلەفۆنیی خۆی لە گەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی : ژیاندنەوەی رێککەوتنی ناڤۆکیی دەبێ بێ ھەڵاواردن ، بۆ ھەموو لایەنەکان مافی یەکسان لە پێوەندیی لە گەڵ پێشکەوتنی بێ کێشەی ھاریکاریی لە ھەموو بوارەکان دا بڕەخسێنێ . 

 وەزیری دەرەوەی روسیا ھەروەھا گوتی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی پرسی سوریا و ئوکراینیش وتووێژی کرد . 

342/